سێ شه‌ممه‌ , حوزه‌یران 27 2017
دەستپێک / زانستەکان / بایۆتەکنەلۆجی / Biofilm (زیندەفیلم) چی یە؟

Biofilm (زیندەفیلم) چی یە؟

Biofilm (زیندەفیلم) چی یە؟
ئاوێتەیەکە لە وردەزیندەوەری(مایکرۆئۆرگانیزم) جیاواز وەک (….Bacteria ,Funji ,Yeast ,etc) کە بە ماددەیەکی لینجی شێوە کەتیرەیی (Carbohydrates) پێکەوە بەستراون، ئەم ماددەیە  لە لایەن وردەزیندەوەرەکانەوە دەردەدرێن ناو دەبرێت بە (Extracellular Polymeric Substances) یارمەتی پێکەوەنوسانی بەکتریا یان وردە زیندەوەرەکان دەدات بە ڕووی مادەکانەوە.
Bio-film توانای دروست بوونی هەیە لەسەر ڕووی تەنی زیندوو یان نازیندوو (شلەمەنییەکان ، Polystyrene , Polyester, لاستیک ، مس ،تەنە ڕەقەکان ، ڕووەک ، ئاژەڵ) لە باوترین ئەو بەکتریایانەی کە توانای گەشەکردنیان هەیە لە بایۆفیلمدا بریتین لە ( ListeriaPseudomonasBacillusEscherichia coli and Salmonella ).
بەکتریا بایۆفیلم دروست دەکات بۆ پاراستنی خۆی لە گەرمی و تیشک و ووشک بوون و مادەی کیمیاوی و پاککردنەوە.
 ئەو هۆکارە ژینگەییانەی کە کاردەکەنە سەر دروست بوونی :
١- خۆراک   ٢- پلەکانی گەرمی     ٣- ترشێتی    ٤-ڕادەی شێ    ٥-کات و ئۆکسجین
لە خۆراکدا: 
بە پێی تێپەڕبوونی کات بەکتریا لەگەڵ ڕووی خۆراکەکەدا یەکدەگرێت و دەست دەکات بە دروستکردنی بایۆفیلم. لەو ناوچانەی کە خۆراک بەرهەم دەهێنرێت ،بوونی (Biofilm) نیشانەی ئەوەیە کە ئەو ناوچەیە بۆ بەهەمهێنان و دروستکردنی خۆراک گۆنجاوو تەندروست نیە، بۆیە پێویستە بە شێوەیەکی تەواو پاکبکرێتەوە. ڕوکاری پیسی خۆراک ئەبێتەهۆی خراپبوون و کەمبونەوەی تەمەنی خۆراکەکە. بایۆفیلم لە پیشەسازی خۆراکدا پاشماوەیەکی زۆری پارچە خۆراک و پێکهاتەی کانزایی هەیە، کە بەپێی تێپەڕبوونی کات زۆردەبێت و دەنوسێت بە ڕووی خۆراکەکەوە. گەورەترین مەترسی ئەوەیە کە بایۆفیلم بەشداربێت لە  پیسکردنی بەرهەمەکانی تر بەهۆی(Cross Contamination).
D64B9326-9623-477A-9D4C7E01361FC078
ئەو دۆخ و  کەشەی کە (Bio-film) دروست دەکات :
 ئامێرەکانی بەرهەمهێنانی خۆراک بە شێوەیەک دروست نەکرابێت کە بە ئاسانی پاکبکرێنەوە بەو شێوەیە کرداری خاوێنکردنەوەکە بە تەواوی پاک ناکرێتەوە و پارچەی وردی خۆراک لە نێوانیاندا بەجێ دەمێنێت و دەبنە خۆراکی مایکرۆئۆرگانیزمەکان و دواتر یارمەتی دروستبوون و گەشەکردنی بایۆفیلم دەدات بەمەش بەپێی تێپەڕبوونی کات گەشەی زیاتر دەکەن و دەبنە هۆی پیس بوونی خۆراکەکان.
قۆناغەکانی دروستبوونی:
قۆناغی یەکەم :
بەهۆی بەکارهێنانی هێزی ڤاندەرڤالسەوە خانەکانی بەکتریا خۆیان بە ڕووەکەوە دەنوسێنن.
قۆناغی دووەم :
لەم قۆناغەدا خانەکانی بەکتریا زیاتر خۆیان جێگیر دەکەن بەهۆی مادەی (EPS) ەوە کە پێکهاتەیەکی لکێنەری زۆر بەهێزو ئاڵۆزە پێکدێت لە DNA و پرۆتین و Polysaccharide.
قۆناغی سێیەم :
کۆلۆنیە بچوکەکان دەست دەکەن بە دروستکردن و بایۆ فیلمیش دەست دەکات بە گەشەو پێگەیشتن.
قۆناغی چوارەم :
لەم قۆناغەدا بایۆفیلمەکان زیاتر گەشە دەکەن و پێ دەگەن بە شێوەی سێ دووری دەردەکەوێت، کە گورزە خانەی تێدایە لە شێوەی کۆمەڵ لەگەڵ ڕێڕەوەکان لە نێوانیاندا.
قۆناغی پێنجەم :
لە کۆتا قۆناغی دروست بونیدا، بایۆفیلمەکە خانەکان بڵاوە پێدەکات و توانای جوڵەیان هەیە و دەست دەکەن بە دروستکردنی بایۆفیلمی نوێ.
Biofilm
 لە ئێستادا بایۆفیلم بۆ زۆر مەبەست بەکاردێت بە پێی بواری بەکارهێنانەکە گونجێنراوە و لە گەشەکردندایە لەوانە:
 
١- بەشێوەیەکی بەربڵاو لە خاوێنکردنەوەی ئاوی پیسدا بەکاردەهێنرێت.
٢- بەکاردەهێنرێت بۆ تێکشکاندی ماددەی ژەهراوی کیمیایی.
٣- بۆ بەرهەم هێنانی ماددەی بایۆلۆژی(Biological substances) سوودبەخش لە نێویاندا (دەرمان).
چەند نمونەیەک لە بایۆفیلم:
لەسەر ئاو
F1.medium
لەسەر ددانەکان
Biofilm-teeth
لە ناو بۆری ئاوەڕۆکان
5671z
تێبینی:
EPS : Extra-cellular  Polymeric Substances

بابەتی پەیوەندیدار

(Ebola Outbreak Disease) نەخۆشی پەتای ئیبۆلا

نەخۆشی ڤایرۆسی ئیبۆلا ڤایرۆسی ئیبۆلا ڤایرۆسێکی کوشندەیە، کە بۆ یەکەمجار لە( کۆماری کۆنگۆی دیمکورات)دەرکەوت لە ساڵی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *