سێ شه‌ممه‌ , حوزه‌یران 27 2017
دەستپێک / زانستەکان / بایۆتەکنەلۆجی / خۆراکە بۆماوە گۆڕاوەکان (Genetically Modified Foods)

خۆراکە بۆماوە گۆڕاوەکان (Genetically Modified Foods)

خۆراکە بۆماوە گۆڕاوەکان چین؟

ئەو خۆراکانەن کە لە لایەن ئەو زیندەوەر یان ڕووەکانەوە بەرهەم دێن کە بە شێوەیەکی کەم و سنوردار گۆڕانکاری لە (DNA)یاندا کراوە ،واتە دەستکاری جینات(بۆهێل)یان یان مادەی بۆماوەییان کراوە بە بەکارهێنانی دواین تەکنیکەکانی ئەندازەی بۆماوەیی(Genetic Engineering).ئەم تەکنیکانە ڕێگە ئەدات بە هێنانەکایەی تایبەتمەندی نوێ لە بەروبوومدا، هەروەها لەم ڕێگەیەوە ئەتوانرێت زیاتر کۆنتڕۆڵی پێکهاتەی جینی ئەو خۆراکانە بکرێت کە بەرهەم دێن.

-22(1)

ئەو خۆراکە بۆماوە گۆڕاوانەی کە لە بازاڕەکاندان ئەوانەن کە لە ڕووی ئابورییەوە چاویان لەسەرە و سودی ئابوریان زیاترە لە جۆرەکانی تر ،لەبەرئەوەش لە لایەن جوتیارەکانەوە بە زۆری بەکاردەبرێن ئەمانەش زیاتر (فاسۆلیا ، گەنمەشامی، کەناوڵە ،ڕۆنی تۆوی پەموو) دەگرێتەوە.
ئەم بەروبوومانە لە ڕێگەی زانستی ئەندازەی جیناتەکانەوە کار لە مادەی بۆماوەی واتە جیناتیاندا کراوە بۆ پێدانی تایبەتمەندی نوێ وەک زیادکردنی بەرگری دژی ئەو مادانەی ئەبنە هۆی نەخۆشی(نەخۆشیزا،Pathogens) و بژارکوژەکان (Herbicides) لەگەڵ باشترکردنی بەها و دیمەنی خۆراکی (Nutrient profiles) بەروبووم.

مێژووی ئەم خۆراکانە:

-لە ساڵی ١٩٤٦ زاناکان یەکەمجار ئەوەیان بۆ دەرکەوت کە (DNA) دەتوانرێت بگوێزرێتەوە لە نێوان زیندەوەراندا.
-لە ساڵی ١٩٨٣ یەکەم ڕووەکی بۆماوە(جینات) گۆڕاو(genetically modified plant) بەرهەم هێنرا ، بە بەکارهێنانی ڕووەکی تووتنی بەرگری دژە زیندە antibiotic-resistant  tobacco plant.
-لە ساڵی ١٩٩٤ Flavr Savr tomato  ئەو تەماتەی کە کاتی پێگەشتنی دواخراوە لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی خۆراک و دەرمانی (FDA)ئەمریکیەوە ڕێگەی پێدرا و کەوتە بازاڕەکانی ئەمریکاوە. ئە، جۆرەی تەماتە  delayed-ripening tomato))  توانای مانەوە و تێکنەچونی زیاترە لە تەماتەی ئاسایی لە دوای ڕنین و لێکردنەوەی.
-لە ساڵەکانی سەرەتای ١٩٩٠ەکان (Recombinant chymosin) ڕێگەی پێدرا بۆ بەکارهێنان لە چەندین ووڵات لە جیاتی ئەنزیمی (Rennet) لە پەنیر دروستکردندا.
-لە ساڵی ١٩٩٥ لە ئەمریکا ڕێگە درا بە خستنە بازاڕی ئەم بەرهەمانە :
(Canola with modified oil composition, Bacillus thuringiensis (Bt) corn/maize, cotton resistant to the herbicide bromoxynil, Bt cotton, Bt potatoes, soybeans resistant to the herbicide glyphosate, virus-resistant squash, delayed ripening tomatoes).
-لە ساڵی ٢٠٠٠ دا لەگەڵ دروستکردنی (Golden rice) زاناکانی خۆراکی بۆماوەیی گۆڕاو بۆ یەکەمجار هەستان بە زیادکردنی بەهای خۆراکی(Nutrient value) بەروبووم.
-لە ئێستادا نزیکەی لە ٪٨٥ی گەنمەشامی(Corn) ، لە ٪٩١ ی فاسۆلیا لەگەڵ لە ٪٨٨ی پەموو کە لە ئەمریکا بەرهەم دهێنرێت بۆماوەییانە گۆڕاون .

ڕێگەی بەرهەمهێنان:

ڕووەکە بۆماوە گۆڕاوەکان (Genetically engineered plants) لە تاقیگەدا دروست دەکرێن لە ڕێگەی گۆڕینی پێکهاتەی (Genetic)جینی یانەوە، وە هەروەها تاقی دەکرێنەوە بۆ بە دەستهێنانی کوالیتی ویستراو.ئەم کردارەش بە زیادکردنی جینێک یان زیاتر دەکرێت بۆ جینۆمی ڕووەکەکە دەدکرێت بە بەکارهێنانی تەکنیکەکانی ئەندازیاری بۆماوەیی(Genetic Engineering).
زۆرێک لە ڕووەکە جینات گۆڕاوەکان بە ڕێگەی(Biolistic method) یان بە ڕێگەیAgrobacterium tumefaciens mediated transformation دروست دەکرێن.
هەرکاتێک ئەم ڕووەکانە بەرهەم هاتن و تۆوی پێویست کۆکرایەوە،کۆمپانیاکانی بەرهەم هێنەری تۆو پێویستە داوای ڕەزامەندی لایەنی ڕێکخەر بکات بۆ تاقی کردنەوەی تۆوەکان. ئەگەر ئەم تاقی کردنەوانە سەرکەوتوو بوو ئەوا کۆمپانیا ئەبێ دیسان داوای ڕەزامەندی بکات بۆ خستنە بازاڕی بەروبوومەکانیان، هەرکاتێک ڕەزامەندی وەرگیرا ئەوا تۆوەکان بە شێوەیەکی زۆر بەرهەم دێن و دەدرێن بە جوتیارەکان.
جوتیارەکان بەروبوومی بۆماوە گۆڕاو بەرهەم دێنن کە جین و بەرهەمی پرۆتینەکەی تێدایە، پاشان بەرهەمەکانیان لە بازاڕی خۆراکی ئەو ووڵاتانەدا دەفرۆشن کە ڕێگە پێدراون.

بابەتی پەیوەندیدار

(Ebola Outbreak Disease) نەخۆشی پەتای ئیبۆلا

نەخۆشی ڤایرۆسی ئیبۆلا ڤایرۆسی ئیبۆلا ڤایرۆسێکی کوشندەیە، کە بۆ یەکەمجار لە( کۆماری کۆنگۆی دیمکورات)دەرکەوت لە ساڵی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *