سێ شه‌ممه‌ , حوزه‌یران 27 2017
دەستپێک / بەرنامەکان / بەرنامەی مۆبایل / ئەندرۆید / باشترین بەرنامەی داگرتنی ڤیدیۆی فەیسبوک و ئینستاگرام و یوتوب بۆ مۆبایل

باشترین بەرنامەی داگرتنی ڤیدیۆی فەیسبوک و ئینستاگرام و یوتوب بۆ مۆبایل

ئەمڕۆ باسی باشترین بەرنامەی داگرتنی ڤیدیۆ ئەکەم بۆ مۆبایلی ئەندرۆید، ڕاستە چەندین بەرنامەی تر هەن کە ئەتوانی ڤیدیۆ لە ماڵپەڕەکانی وەک فەیسبوک و ئینستاگرام یان یوتوب دابگریت بەڵام کێشەی هەرە گەورەی ئەو بەرنامانە ئەوەیە کە ئەبێ بۆ هەر یەک لەو ماڵپەڕانە بەرنامەیەکی تایبەت دابەزێنیتە سەر مۆبایلەکەت کە ئەمەش زۆرجار بێزارکەرە و مۆبایلەکەمان خاو ئەکاتەوە، بەڵام تیبەتمەندی هەرە ناوازەی ئەم بەرنامەیە ئەوەیە کە ئەتوانی بۆ زیاتر لە٢٠ ماڵپەڕ بەکاریبهێنی و ڤیدیۆ دابگریت ئەویش بەرنامەی Snaptube App .

SnapTube-1

ئامۆژگاری هەر کەسێک ئەکەم ئەگەر خاوەنی مۆبایلی ئەندرۆیدە ئەیەوێ ڤیدیۆ داونلۆد بکات ئەوا ئەم بەرنامەیە بەکاربهێنێت.

بەکارهێنانی زۆر ئاسانە، بەڵام ئەم ئەپە لە پلەی ستۆری تایبەت بە گوگڵ نیە و ئەبێ لە ماڵپەڕی سەرەکی دایبەزێنیت بۆیە لەگەڵم بن تا بتوانن بێ کێشە دایبەزێنن و بەکاری بهێنن. ئەم بەرنامەیە زیاتر لە ٣٠ ملیۆن بەکارهێنەری هەیە بۆیە هیچ لێی مەترسن و بەکاری بهێنن.

لێرەدا باسی بەکارهێنانی ئەم ئەپە ئەکەم بە وێنەوە بۆ داگرتنی ڤیدیۆکانی فەیسبوک

ئەگەر بۆیەکەمجارتە بەرنامەیەک لەدەرەوەی گوگڵ پلەی دابەزێنی ئەوا لە Setting مۆبایلەکەتەوە وەک وێنەی دووەم بکە .

install-step1.b252119ainstall-step2.07db1a34

پاش ئەوەی بەرنامەکەت کردەوە چ ماڵپەڕێکت ئەوێ بڕۆ ژورەوە ئێمە لێرەدا باسی فەیسبوک ئەکەین بۆیە

١-پەنجە لەسەر لۆگۆی فەیسبوک دابگرە و دواتر بڕۆ ژورەوە لە فەیسبوکەکەتەوە.

٢-پاشان بڕۆ سەر ئەو ڤیدیۆی کە ئەتەوێ دایبگریت

٣- لە بەشی خوارەوەی ڤیدیۆکە پەنجە لەسەر download یان تحميل دابگرە و کەمێک چاوەڕی بکە تا لینکی داونلۆدەکەت بۆ دروست ئەکات.

٤- پەنجە لەسەر لینکەکە دبگرە و دواتر ڤیدیۆکە دەست ئەکات بە دابەزین.

           کلیک لێرە بکە بۆ داگرتنی بەرنامەکە

         پیرۆزە
تکایە ڕێز لە ماندوبونمان بگرە و کلیک لەسەر ڕیکلامەکانی ماڵپەڕەکە بکە، سوپاس بۆ هاوکاریتان

بابەتی پەیوەندیدار

چۆنیەتی شاردنەوەی وێنە و ڤیدیۆکان. ( ئایۆس + ئەندرۆید )

هەموو بەکارهێنەرانی مۆبایلە هۆشمەندەکان پێویستە ئەپلیکەیشنیکیان هەبێت بۆ شاردنەوەی وێنە و ڤیدیۆکانی ناو مۆبایلەکەمان چ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *