سێ شه‌ممه‌ , حوزه‌یران 27 2017
دەستپێک / بەرنامەکان / چۆنیەتی هێنانەوەی فۆتۆ و ڤیدیۆ و نامە سڕاوەکان (ئەندرۆید)

چۆنیەتی هێنانەوەی فۆتۆ و ڤیدیۆ و نامە سڕاوەکان (ئەندرۆید)

بەرنامە زۆرن بۆ هێنانەوەی داتا و زانیاریەکانمان کاتێک بە هەڵە سڕیومانەتەوە یان ئەمانەوێ بە دەستی بهێنینەوە لە ناو مۆبایلەکەمان یان میمۆری کاردەکەمان، ئەمڕۆ باسی بەرنامەیەکی زۆر باش ئەکەم کە بە ئاسانی فۆتۆ و ڤیدیۆ و نامە و هەتە کۆنتاکتەکانیش ئەهێنێتەوە. بەرنامەکە بە دوو شێوە هەیە بەڵام ئەوەی بە خۆڕاییە هەندێک تایبەتمەندی کەمترە بۆیە من ئەمڕۆ ئەو ڤێرژنەم بۆ ئامادەکردوون کە بە پارەیە و بەڵام لێرەوە بە خۆڕای دایبەزێنن و بەکاری بهێنن.

لێرە بەرنامەکە دابەزێنە

                                                 چۆنیەتی دابەزاندنی بەرنامەکە

پاش دابەزاندنی بەرنامەکە لەسەر کۆمپیوتەرەکەت بەم هەنگاوانەی خوارەوە فایلەکانت بهێنەرەوە؛

١-مۆبایلەکەت پەیوەست بکە بە کۆمپیوتەرەکەوە، بە بەکار‌هێنانی کیبڵی USB کەمێک چاوەڕێ بکە تا مۆبایلەکەت ئەناسێتەوە پاشان کلیک بکە لەسەر Start.

٢-پاش ئەوەی مۆبایلەکەت پەیوەست بوو بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی دەست ئەکات بە گەڕان بۆ ئەو شتانەی سڕاونەتەوە.

تکایە با پاتری مۆبایلەکەت شەحنی تەواوی هەبێت 

٣-پاش ماوەیەک هەموو فایلە سڕاوەکان ئەهێنێتەوە و بەرنامەکە زۆر بەشێوەیەکی باش پۆڵێنی ئەکات لە لای دەستە چەپەوە ئەتوانی بیبنیت.

نامە و پەیوەندیەکانت بەشێوەی سور دەر ئەکەوێت

٤- پاشان ئەتوانی ئەو فایلەی ئەتەوێ بیهێنیتەوە دیاری بکەیت و دواتر کلیک بکە لەسەر Recover

جێگایەک دیاری بکە بۆ پاشەکەوتکردنی بۆ نمونە لەناو فۆڵدەرێک بە ناوی Deleted Data.

بەهیوام سودی لێ ببینن

بابەتی پەیوەندیدار

چۆنیەتی شاردنەوەی وێنە و ڤیدیۆکان. ( ئایۆس + ئەندرۆید )

هەموو بەکارهێنەرانی مۆبایلە هۆشمەندەکان پێویستە ئەپلیکەیشنیکیان هەبێت بۆ شاردنەوەی وێنە و ڤیدیۆکانی ناو مۆبایلەکەمان چ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *