سێ شه‌ممه‌ , حوزه‌یران 27 2017
دەستپێک / بەرنامەکان / بەرنامەی مۆبایل / ئەندرۆید / چۆنیەتی گواستنەوەی بەرنامەکان لە میمۆری مۆبایلەکەتەوە بۆ Micro SD (ئەندرۆید)

چۆنیەتی گواستنەوەی بەرنامەکان لە میمۆری مۆبایلەکەتەوە بۆ Micro SD (ئەندرۆید)

گواستنەوەی داتاو بەرنامەکانی مۆبایل پێویستە کاتێک ئێمە ڕۆژانە بەرنامەی زۆر دائەمەزرێنین لەسەر مۆبایلەکەمان بەڵام کاتێک میمۆری مۆبایلەکە جێگای نەما ئەوا کێشەمان بۆ دروست ئەبێت لە دابەزاندنی بەرنامەی نوێ و زۆرجار مۆبایلەکەمان زوو جام ئەبێت یان خاو ئەبێتەوە، بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشە ئەبێ بەرنامەکان بگوازینەوە سەر Micro SD تا بتوانین لەم کێشانە ڕزگارمان بێت ، زۆر ڕێگا هەیە بۆ جێبەجێکردنی ئەم کردارە بەڵام زۆرجار پێویستە مۆبایلەکەمان ڕووت بکەین کە ئەمەش ئاسان نیە کاتی ئەوێت. بۆیە لێرەدا باسی ئەو ڕێگایەتان بۆ ئەکەم کە پێویست بە ڕووتکردنی مۆبایلەکانتان ناکات.

فەرموون بە چۆنیەتی گواستنەوەی بەرنامەکان بۆ سەر میمۆری کاردی دەرەکی (Micro SD). بە وێنە ڕونکراوەتەوە

ڕێگای یەکەم: لە مۆبایلەکەتەوە

١- سەرەتا بڕۆ بەشی Settings  لەسەر مۆبایلەکەت پاشان کرتە لەسەر Applications بکە

Screenshot_2016-07-15-15-29-54-576x1024

٢- ئەو بەرنامەی کە ئەتەوێ بیگوازیتەوە کرتەی لەسەر بکە پاشان هاوشێوەی ئەم وێنە ئەبینیت.

Screenshot_2016-07-15-15-30-13-576x1024

کرتە بکە لەسەر MOVE TO SD CARD

بەم شێویە بە ئاسانی توانیت بەرنامەکە بکەیتە سەر مێمۆری کاردەکەت

ڕێگای دووەم: بەکارهێنانی بەرنامە

هەندێک لە بەرنامەکان ناتوانرێت بە ڕێگای یەکەم بگوازرێتەوە بەو پێیەی کە ڕیگە نادرێت ئەم بەرنامانە دەستکاری بکرێت ، بەڵام بە بەکارهێنانی Apps Movable توانای ئەوەت پێدەدات ئەو کارە بکەیت بە ئاسانی.

پاش دابەزاندن و دامەزراندنی بەرنامەکە لەسەر مۆبایلەکەت ( لەخوارەوە بۆم داناویت بە لینکێک) تەنها کرتەیەک بکە لەسەر Only ROM.

Screenshot_9-2

پاشان بۆ ساتێک دەست لەسەر ئەو بەرنامەیە ڕاگرە کە ئەتەوێ بیگوازیتەوە بەم شێوەیە زانیاریەکان دێتە سەر شاشە.

Move apps-1

ئێستا پێویستە Uninstall ی بەرنامەکە بکەیت لەسەر مێمۆری مۆبایلەکەت و پاشان Install بکەو بەرنامەکە لەسەر Micro SD دابەزێنە.

بەرنامەکە دابەزێنە

کاتێک بەرنامەکە ئەسڕیتەوە (Uninstall) لەسەر مێمۆری مۆبایلەکەت ئەوا هەموو داتا پاشەکەوتکراوەکانی تایبەت بە بەرنامەکە ئەسڕێتەوە بۆیە باشترە هەر سەرەتا کە بەرنامەکەت دابەزاند لەسەر مۆبایلەکەت دوای ئەوە لە ڕێگەی ئەم بەرنامەیەوە بیگوازیتەوە سەر micro SD ئینجا بەکاری بهێنیت.

بۆ هاوکاریکردنمان تکایە کلیک لەسەر ڕیکلامەکان بکەن. سوپاس

 

بابەتی پەیوەندیدار

چۆنیەتی شاردنەوەی وێنە و ڤیدیۆکان. ( ئایۆس + ئەندرۆید )

هەموو بەکارهێنەرانی مۆبایلە هۆشمەندەکان پێویستە ئەپلیکەیشنیکیان هەبێت بۆ شاردنەوەی وێنە و ڤیدیۆکانی ناو مۆبایلەکەمان چ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *