سێ شه‌ممه‌ , حوزه‌یران 27 2017
دەستپێک / بەرنامەکان / بەرنامەی مۆبایل / ئایۆس / جەیڵبرەیک کردنی ios 9.2 تا ios 9.3.3 بەبێ کۆمپیوتەر

جەیڵبرەیک کردنی ios 9.2 تا ios 9.3.3 بەبێ کۆمپیوتەر

پاش ئەوەی دوێنێ تیمی چینی Pangu جەیڵبرەیکی ڕێکوپێکیان بۆ ئایۆسی 9.2 تا 9.3.3 وەشاند ئەوا ئەتوانی بە ئاسانی لە ڕێگەی کۆمپیوتەرەکەتەوە جەیڵ برەیکی ئامێرەکەت بکەیت بەڵام لە هەمان کاتدا ڕێگەی ئاسانتر ئەوەیە هەر لە ڕێگەی مۆبایلەکەتەوە ئەو کارە بکەیت بە ئەنجامدانی ئەم هەنگاوانەی خوارەوە:

١- ئەم لینکە لە براوسەری سەفاری مۆبایلەکەت بکەرەوە لینک.

٢- کلیک لەسەر Install بکە و دایبەزێنە سەر مۆبایلەکەت.

٣- بڕۆ سەر  Settings>General>Profile and Device management پاشان کرتە لە بەرنامەکە بکە و Trust بکە.

٤- کرتە لە چێکبۆکس بکە و با ئەنچێک بێت واتە سەحە سەوزەکە لابە.

٥- پاشان کرتە لە نێو بازنەکە بکە و دواتر دەست بنێ بە دوگمەی پاوەر بۆ کوژاندنەوەی شاشەی مۆبایلەکەت.

٦- چاوەڕێ بکە با ئاگاهی (نۆتفیکەیشن) بێتە سەری، دواتر چاوەڕێ بکە تا مۆبایلەکەت بە شێوەی خۆکارانە ڕیستارت ئەکات.

٧- پاش ئەوەی مۆبایلەکەت داگیرسایەوە دەبینیت Cydia لەسەر مۆبایلەکەت دامەزراوە .

پیرۆزە 

لە کاتی ئەوەی نەتوانی بەرنامەکە دابەزێنی ئەوا ئاگاداربە هەموو بەرنامەکانی تر دابخە و پاشان لە سەفاری Clear History بکە لە (Settings>Safary>Clear History and Website Data) و پاشان لینکەکە بکەرەوە و هەوڵبدەرەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

چۆنیەتی شاردنەوەی وێنە و ڤیدیۆکان. ( ئایۆس + ئەندرۆید )

هەموو بەکارهێنەرانی مۆبایلە هۆشمەندەکان پێویستە ئەپلیکەیشنیکیان هەبێت بۆ شاردنەوەی وێنە و ڤیدیۆکانی ناو مۆبایلەکەمان چ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *