سێ شه‌ممه‌ , حوزه‌یران 27 2017
دەستپێک / زانستەکان / پەتاتە و سودە سەرسوڕێنەرەکانی

پەتاتە و سودە سەرسوڕێنەرەکانی

پەتاتە وەک یەکێک لە بەروبومە سەوزیەکان بە پلەی چوارەم دێت لە بەکارهێناندا دوای هەریەک لە (برنج ، گەنم ، گەنمەشامی) بە پێی سەرچاوەی (بەشی کشتوکاڵی ئەمریکا) .

پەتاتە خۆراکێکی بەسودە و بێ چەوریە بەڵام کاتێک ئامادە ئەکرێت و تێکەڵ ئەکرێت بە چەوری و کرێم بە شێوەی فراید ئەوا هەندێک زیانی هەیە بۆ تەندروستی لەوانەش ( زیادکردنی کێش، نەخۆشی شەکرە ، نەخۆشی دڵ) بە پێی سەرچاوەی قوتابخانەی هاڤەرد بۆ تەندروستی کۆمەڵ.

Pan-Fried-Potatoes-3

لەگەڵ ئەوەشدا ئەگەر بە ڕێگەیەکی دروست ئامادە بکرێت بە تێكەڵ نەکردنی چەوری و کرێم یاخود بەشێوەیەکی زۆرکەم ئەوا سەرچاوەیەکی زۆرباشە بۆ ڤیتامین C و B6 و هەروەها  مەنگەنیز و فۆسفۆڕ و ترشی پانتۆثێنیک و چەندانی تر.

لێرەدا باسی چەندین سودی ئەم سەوزەیە ئەکەین لە ماڵپەڕی زانست و تەکنەلۆژیا

١- بونی ڕێژەیەکی باش لە کالیسیۆم و فۆسفۆڕ و مەگنیسیۆم و ئاسن و زینک لە پەتاتەدا ئەبێتەهۆی پتەوکردنی ئێسک و پارێزگاریکردن لە جومگە و ئێسکەکان.

٢- کەمکردنەوەی پەستانی خوێن بەهۆی بونی پۆتاسیۆم و مەنگینسیۆم و کالیسیۆم کە ڕۆڵێکی گرنگیان هەیە لە کەمکردنەوەی ڕێژەی بەکاربردنی سۆدیۆم بۆ کەمتر لە ٪٢ لە لایەن خوێنەوە .

٣- فایبەر و پۆتاسیۆم و ڤیتامین C و B-6 لە پەتاتەدا هۆکارێکی باشە بۆ تەندروستی دڵ بە هۆی کەمی کۆلیسترۆڵەوە.

٤- Choline کە پێکهاتەیەکی خۆراکی لە ئاودا تواوەی ناو پەتاتەیە لەگەڵ ڤیتامین B-Complex، یارمەتی خەو و جوڵەی ماسولکەکان و فێربون و بیرەوەری ئەدات. لەگەڵ ئەوەشدا یارمەتیدەرێکی باشە بۆ نەهێشتنی هەوکردن (Inflammation).

٥- پەتاتە Folate تێدایە کە ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە دروستکردن و چاککردنەوەی DNA لەبەرئەوە ڕێگری ئەکات لە دروستبونی خانەی شێرپەنجە ( لە ئەنجامی تێکچونی DNA ەوە دروست ئەبن).

٦- بەهۆی بڕێکی زۆر لە فایبەر لە پێکهاتەی پەتاتەدا ئەو ڕێگری ئەکات لە قەبزی و یارمەتیدەرە لە ئاسانکردنی هەرسکردندا.

٧- کۆلاجین، کە سیستەمی پشتیوانی پێستە تەواو پشت ئەبەستێت بە ڤیتامین C کە پێکهاتەیەکی خۆرکی گرنگی پەتاتەیە وەک Antioxidant (دژە ئەکسەدە) کار دەکات و پارێزگاری لە خراپ بونی پیشت دەگرێت لە تیشکی خۆر و هەوای پیس و دوکەڵ.

٨- ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە کرداری مێتابۆلیزم کە ئەبێتەهۆی دروستکردنی وزە بۆ لەش لە ڕێگەی تێکشکاندنی کاربۆهیدراتەکان و پرۆتین بۆ گلوکۆز و ئەمینۆ ئەسید کە وەک یەکەیەکی وزە لە لەشدا بەکاردەبرێن.

بەهیوام سودی هەبیت، تکایە لە کاتی بڵاوکردنەوەی بابەتەکدا ئاماژە بە ماڵپەڕی زانست و تەکنەلۆژیا بدە

بابەتی پەیوەندیدار

خۆراکە بۆماوە گۆڕاوەکان (Genetically Modified Foods)

خۆراکە بۆماوە گۆڕاوەکان چین؟ ئەو خۆراکانەن کە لە لایەن ئەو زیندەوەر یان ڕووەکانەوە بەرهەم دێن …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *