سێ شه‌ممه‌ , حوزه‌یران 27 2017
دەستپێک / زانستەکان / بایۆتەکنەلۆجی / جیاوازی چیە لە نێوان هێلکەی سپی و قاوەیی؟

جیاوازی چیە لە نێوان هێلکەی سپی و قاوەیی؟

مریشک بە دوو ڕەنگ هێلکە بەرهەم ئەهێنێت بە ڕەنگی سپی و قاوەیی، بەڵام زۆرجار ئەو پرسیارە ئەکرێت، ئایا جیاوازی چیە لە نێوان ئەم دوو جۆرەی هێلکەدا؟ ئایا کامیان باشترە لە ڕووی بەهای خۆراکی؟ .

زۆر بە سادەیی جیاوازییەکی بەرچاو نیە لە نێوانیاندا لە ڕووی بەهای خۆراکی، هێلکەی قاوەیی ترشە چەوری (Omega-3) زیاترە وەک لە سپی بەڵام بە جیاوازییەکی زۆر نا، هەرچەندە لە ڕووی تام و بەشی ناوەوەی هیچ جیاوازی نیە تەنها لە ڕووی دەرەوە جیاوازە.

هەروەها زانا Dr. Bui لە زانکۆی کورنێل ئەڵێ جۆری خۆراک پێدان کاریگەری هەیە لەسەر بەهای خۆراکی و زەردێنەی هێلکە،

بەڵام چەند هۆکارێکی جینی و کیمیایی بەرپرسیارن لە دیاریکردنی ڕەنگی توێکڵكی هێلکەکە بەو پێیە ئەو مریشکی پەڕ سپی و نەرمەگوێی سپی هێلکەی سپی دەکەن لە کاتێکدا مریشکی پەڕ سور یان قاوەیی و نەرمەگوێی سور هێلکەی قاوەیی بەرهەم دەهێنن بەڵام بەخێوکردن و گەورەکردنی مریشکی هێلکەکەری قاوەیی کات و تێچووی زۆری ئەوێت لە کاتێکدا مریشکی هێلکەکەری سپی کەم تێچووە لەو ڕووەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

خۆراکە بۆماوە گۆڕاوەکان (Genetically Modified Foods)

خۆراکە بۆماوە گۆڕاوەکان چین؟ ئەو خۆراکانەن کە لە لایەن ئەو زیندەوەر یان ڕووەکانەوە بەرهەم دێن …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *