سێ شه‌ممه‌ , حوزه‌یران 27 2017
دەستپێک / بەرنامەکان / ڕێگایەک بۆ دۆزینەوەی ئەو بەرنامانەی پێویستە بسڕینەوە لە کۆمپیوتەرەکەمان

ڕێگایەک بۆ دۆزینەوەی ئەو بەرنامانەی پێویستە بسڕینەوە لە کۆمپیوتەرەکەمان

هەموو بەکارهێنەرانی کۆمپیوتەر چەندین بەرنامە دائەمەزرێنن لەسەر کۆمپیوتەرەکانیان بە مەبەستی بەکارهێنان و سود وەرگرتن لێیان، بەڵام هەندێک لەو پرۆگرامانە چەند پرۆگرامێکی بچوک یان هاوبەش دائەبەزێننە سەر کۆمپیوتەرەکانمان لە کاتی دامەزراندنیان، کە ئەم جۆرە بەرنامانە چەندین زیانیان هەیە بۆمان ئەویش لە ڕێگەی چونەژورەوەیان بۆ نێو زانیارییە ورد و تایبەتەکانمان کە لەسەر پەڕەکانی ماڵپەڕ یاخود نێو کۆمپیوتەر بەشداریمان پێ کردووە وەک وەک بەکارهێنانی مایک یان کامێرا بەبێ ڕەزامەندی خۆمان.

بۆ دۆزینەوە و لابردنی ئەو جۆرە پرۆگرامانە چەندین ڕێگا هەیە بەڵام ئاسانترین و باشترینیان بەکارهێنانی بەرنامەی Should I Remove Itە کە بە خۆڕاییە و پاش دەمزراندنی لەسەر کۆمپیوتەرەکەمان هەڵدەستێ بە پشکنینی تەواو بۆ هەموو ئەو پرۆگرامانەی لەسەر کۆمپیوتەرەکەمان هەیە و ڕیزبەندی کردنیان بەپێی مەترسی و زانیاری تەواو لەسەری.

33-2

دواتر ئەو بەرنامەی زۆر مەترسی هەیە ئەتوانیت بیسڕیتەوە ، بەکارهێنانی بەرنامەکە زۆر ئاسانە لەو لینکەی خوارەوە ئەڕۆیتە سەر ماڵپەڕی کۆمپانیا و پاشان Download free بکە بەرنامەکە دابەزێنە و پاشان دایمەزرێنە لەسەر کۆمپیوتەرەکەت.

پاش دامەزراندن بەرنامەکە بکەرەوە و پاشان ئەو بەرنامانەی کە بەشێوەی سور دیاری کراون پێویستە بیسڕیتەوە چونکە زیان بەخشن . بەڵام ئەو بەرنامانەی ڕەنگی تریان هەیە ئەوا ئازادی لە سڕینەوەیان بەڵام ڕەنگە سەوزەکان هیچ مەترسییەکیان نیە.

دابەزاندن

سوپاس بۆ شەیرکردنی بابەتەکانمان تکایە بۆ هاوکاری کلیک لەسەر ڕیکلامەکانی ماڵپەڕ بکە 

بابەتی پەیوەندیدار

چۆنیەتی شاردنەوەی وێنە و ڤیدیۆکان. ( ئایۆس + ئەندرۆید )

هەموو بەکارهێنەرانی مۆبایلە هۆشمەندەکان پێویستە ئەپلیکەیشنیکیان هەبێت بۆ شاردنەوەی وێنە و ڤیدیۆکانی ناو مۆبایلەکەمان چ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *